سەرۆکی ئەمریکا : پێویستە لە ئەمریکا قەدەغەی هاتووچۆ کۆتایی پێبێت

دۆناڵد ترەمپ لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا رەخنەی توند لە نوێنەرانی پارتی دیموکرات ئەندام لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی دەگرێت و دەڵێت پێویستە شەرم لە خۆیان بکەن، لەبەرئەوەی دیموکراتەکان ئامانجیان ئەویە سەرۆکی ئەمریکا و ئیدارەکەی سەرکەوتوونەبن
سەبارەت بە بڕیاری کۆتایی قەدەغەی هاتووچۆ لە ئەمریکا ، ترەمپ ئاماژە بە، دکتۆر ئەنتۆنیۆ فاوچی، سەرۆکی دەزگای کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان و گەورە ئەندامی تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەکات کە لەبەردەم کۆنگرێس لەسەر هەنگاوەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆلکردنی کۆرۆنا شایەتی دەدات کە چ ڕێکارێکیان گرتۆتە بەر .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ترەمپ داکۆکی لەبەرنامەکانی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەکات و پەی وایە ڕێکارەکانیان گونجاو بوون دەنا زۆر زیاتر لە دوو ملیۆن کەس گیانیان لە دەست دەدا .
ئامارەکان لە ئەمڕیکا باس لەوە دەکەن تا ئیستا لەو وڵاتە 1 ملیۆن و 218 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 70 هەزار و 700 کەس بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە .