سێ رێگای ئاسان بۆ رزگاربوون لە سەرئێشە

رەنگە زوو زوو تووشی سەرئێشە بیت بەهۆی سەرمایەکی کەمەوە یان کارکردن و ماندووبوونەوە، بێگومان بێزاردەکات و توانای زاڵبوون بەسەر کارەکانتدا نامێنێت و هەڵدەچیت، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە ماڵپەڕی ئێم بی سی باس لە سێ خاڵی گرنگ دەکات، کە دەتوانێت بە خێرایی چارەسەری بکات.

1-چەند پارچە سەهۆڵێک بخەرە پارچە قوماشێکەوە، بیخەرە سەر سەرت بۆ ماوەی چەند خولەکێک، چونکە پسپۆران ئەمە بە رێگایەکی ئاسان و باشی دادەنێن.

2-توێکڵی مۆز بخەرە سەر بەشی پێشەوەی سەرت، کاتێک هەست بە ئازار دەکەیت، چونکە کاریگەرییەکەی خێرایە و ئازارەکەی هێواش دەکاتەوە.

3-خواردنی زەنجەبیل سوودێکی باشی هەیە بۆ هێواشکردنەوەی ئازاری سەر، بەڵام بۆ ماوەی 10 خولەک بیکوڵێنە.

Back to top button