نێیمار لە پێناو گەڕانەوە بۆ بارسا، لە 100 ملیۆن یۆرۆ خۆش دەبێت!

هەواڵەکانی وه‌رزشی لە ئیسپانیاوە گه‌رم و گوڕن بە بابەتی گەڕانەوەی نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی بۆ بارسێلۆنا.

ڕۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە ئەستێرە بەڕازیلییەکەش هاوشێوەی یانەکەی پێشووی، نیازی زۆری بە گەڕانەوە بۆ کامپ نو هەیە. لەو پێناوەشدا ئامادەیە قوربانی ماددی بدات و بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی پاریس سانت جێرمان ڕەت دەکاتەوە کاتێک یانەکە لە هەوڵدایە گرێبەستی ئەو یاریزانە درێژ بکەنەوە کە لە 2022 کۆتایی دێت.

مۆندۆ ئەوەشی خستۆتە روو کە پی ئێس جی بە نیازن بە هەمان مەرجەکانی ئێستا لە گرێبەستەکەدا هەیە، هێرشبەرەکە بە مانەوە ڕازی بکەن و مووچەی ساڵانەکەشی بۆ بکەن بە 50 ملیۆن یۆرۆ.

Back to top button