یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە ئەمەریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی فڕۆكەخانەی هەولێر، فڕۆكەیەكی دیپلۆماتی و لە جۆری بۆینگ 9-787 ڕاستەوخۆ لە ئەمەریكا گەشتی كردووە و لە فڕۆكەخانەی هەولێر نیشتووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممه‌، لە ڕاگەیەنراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاشكرا كراوە، هەولێر فڕۆكەیەكی دیپلۆماتی و لە جۆری بۆینگ 9-787 ڕاستەوخۆ لە ئەمەریكا گەشتی كردووە و لە فڕۆكەخانەی هەولێر نیشتووەتەوە

راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو گەشتە راستەوخۆیە، ماوەی 10 کاتژمێر و 33 خولەکی خایاندووە و یەکەمجارە لە مێژووی فڕۆکەخانەی هەولێر، گەشتێکی راستەوخۆ لە ئەمەریکاوە رێک دەخات.

تەلار فایەق بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رای گەیاندووە، سەرەڕای ئەم كاتە سەختە كە پێیدا تێپەڕ دەبین، ئەمە بە خاڵێكی گرنگ دادەنرێت لە مێژووی گەشەسەندنی فڕۆكەخانە و هەرێمەكەمان. ئەمە یەكەمین گەشتی لەم جۆرەیە، بەڵام جێیەكی مێژوویی دەبێت لای ئێمە.

لە ئێستادا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە رووی گەشتە بازرگانییەکانەوە داخراوە تاکو رێکەوتی 22/05/2020 بەپێی بڕیارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێڕاقی.

Back to top button