شه‌پۆلێكى دیكه‌ى باران بارین و هه‌وره تریشقه هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: لەمڕۆوە هه‌رێمی كوردستان لە ژێر کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین ده‌بێت پێشبینیی بارانبارین بۆ تەوای ناوچەکە هەیە لەگەڵ بوونی هەورە بروسكه.
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه كه ئەمشەو کاریگەریی ئەم شەپۆڵە تەنها لەسەر ناوچە شاخاویەکانی بەشێک لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەمێنێتەوە بە تایبەتی سۆران چۆمان حاجی ئۆمەران رواندز و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانیش بە تایبەتی رانیە و دەوروبەری.
سەبارەت بە خۆڵ بارینیش كه‌شناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی كردوه كه “لەگەڵ دابارینی زیاتر کاریگەری تۆزوخۆلیش کەمتر دەبێتەوە .”