به مووشهك هێرش كرایه سهر فڕۆكهخانهى بهغدا
شانهى راگهیاندنى تهناهى عێراق راى گهیاند، بهیانیى ئهمڕۆ سێ مووشهك ئاراستهى فڕۆكهخانهى بهغدا كراون، بهڵام هیچ زیانێكیان لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی حکومەتی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ مووشەك ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد کراون، ئەو مووشەکانە لە دەورووبەری فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام ئەوەی هەبووە کە هیچ زیانێکی نەبووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی حکومەتی وڵاتەکە، راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە سەکۆی هەڵدانی ئەو مووشەکانە، لە ناوچەی بەکرییە لە خۆرئاوای شاری بەغدادی پایتەخت بدۆزنەوە.