كه‌شتییه‌كی عێراقی له به‌ندره‌ی ئوم قه‌سر كه‌وته ژێر ئاوه
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق بڵاویكردۆته‌وه كه كه‌شتیی (ساڵحیه)ی عیراقی به‌هۆی زریانێكی به‌هێزی ته‌پوتۆزه‌وه له ده‌روازه‌ی باكوری به‌نده‌ری ئوم قه‌سردا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و نوقم بووه.
هه‌واڵه میدیاییه‌كان، ئاماژه بهوهكهن كه به‌له‌مه ده‌ریاوانییه‌كانی سه‌ربه هێزی ده‌ریایی عیراق به‌هانای كه‌شتیه‌كه‌وه چوون، به‌ڵام به‌هۆی تاریكیی شه‌و و خراپیی ئاستی بینین، كاری تیمه بهلهوانییهكه سه‌خت بووه.
میدیاكان باسیان له زیانه گیانییه‌كان نه‌كردووه و ده‌ڵێن كه نازانرێت چه‌ند كه‌س له تاقمی كه‌شتییه‌كه رزگاربوون و چه‌ندی دیكه‌ش خنكاون.