ناوی کاندیدی وەزیرەکانی کازمی گەیشتە پەرلەمانی عێراق

جێگری دوومی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،سیڤی ناوی کاندیدی وەزیرەکانی کابینەکەی مستەفا کازمی گەیشتۆتە پەرلەمان و ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتی کراوە.

د.بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند بڕیارە کاتژمێر نۆی ئەمشەو دانیشتنی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکە ئەنجامبدرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە دەیان لیستی ناوی کاندیدی وەزارەتەکان بڵاوکراوەتەوە،بەڵام هێشتا بە فەرمی ناوی کاندیدەکان بڵاونەکراتەوەتەوە.

بڕیارە کاتژمێر 9ـی شه‌و ، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، کۆ ببێتەوە.

Back to top button