حشدی شەعبی چەكیان بەرووی هێزی ئەمریكا راكێشاوە

خواكوڕك
 
گوتەبێژی گروپێكی ناو حشدی شەعبی رایگەیاندووە، كە رێگریان لە هێزەكانی ئەمریكایان كردووەو كە ویستوویانە بەرەو چیای مەكحول بپەرنەوە بەڵام لەلایان گروپێكی ناو حشدی شەعبی رێگرییان لێکراوە و دەرکراون.
 
هاشم موسەوی گوتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا بە رووداوی راگەیاندووە،ئەمڕۆ (شەممە 7-1-2017) هێزێکی ئەمریکی هەوڵیان دا بێنە نێو ئەو ناوچانەی ماوەیەکی درێژە لەژێر دەسەڵاتی ئیمەدان و هەموو رۆژێک تێیدا رووبەڕووی هێرشی داعش دەبینەوە، هەروەها دەلێت ریگە بە هێزە ئەمریکییەکان نادەین بێنە نێو ئەو ناوچانەی ئاڵۆزییان تێدایە، یان ئەو ناوچانەش کە کۆنترۆڵمان کردوونەتەوە، لەبەرئەوەی یەکەم: ئەمە پێچەوانەی سەروەریی عێراقە و، دووەم لەبەر ئەوەی ئەوان ئامانجی خراپیان هەیە”.
 
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا گوتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی رایگەیاند “ئەمریکییەکان هەمیشە هێڵی سووریان دروست دەکرد و رێگەیان نەدەدا هێزەکانی حەشدی شەعبی بچنە ئەو ناوچانەی لەژێر دەستیاندا بوون، ئیمەش بەهەمانشێوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەینەوە”.
 
راشیگەیاند “گرنگە جیاوازی لەنێوان رۆڵی راوێژکارە سەربازییەکان و بوونی هێزی وشکانی لە ناوچەکە بکەین”، موسەوەی هەروەها گوتی “ئەمە پێچەوانەی هەموو یاساکانە و ئێمە بەهەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە هێزی داگیرکەر (ئەمریکا) بە هەرجۆرێک لە جۆرەکان بگەڕێنەوە ناوچەکە”.
س:رووداو
Back to top button