ڕێبوار بابكەیی: دەبێ دانیشتنەكەی سبهی بهرێوهبچێت و پارێزبەندی لە سۆران عومەر وهردهگیرێتهوه
ئهمڕۆ چوار شهممه 6ی 5ی 2020، چەند فراكسیۆنێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لە سۆران عومەر هاوڕان.
ڕێبوار بابكەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سبەی بۆ سەندنەوەی پارێزبەندییە لە چەند پەرلەمانتارێك، بۆیە هیچ پێویست ناكات بكرێتە بابەتی کەسی.
بابكەیی زیاتر دهڵێ، چەند فراكسیۆنێك هاوڕان لەسەر لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە چەند پەرلەمانتارێك، بۆیە ئەو بابەتە شەخسی نییە بۆیه ئێمه وەك فراكسیۆنی پارتی دووپات لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە دەبێ دانیشتنەكە بەڕێوە بچێت و بڕیاری لەسەر دراوە.
باسی لەوەش كردووه، وەك فراكسیۆنی پارتی دووپات لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە دەبێ دانیشتنەكە بەڕێوە بچێت و بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بخرێتە ڕۆژێكی تر ئەوە بابەتێكی ترە.