وەزیری پەروەردە : کاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانه‌كانی ئاشکراکرد

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ قۆناغى یه‌كى بنه‌ڕه‌تى، تاوه‌كوو 11ى ئاماده‌یی به‌ هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه‌، ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا ڕایگەیاند، هیچ ئاماژەیەك نیە کە کۆرۆنا لە کوردستان تەواو بووبێت بۆیە لەسەر ئەوە رێککەوتن بۆ قۆناغەکانی یەك هەتا یانزە تەنها بۆ کاتی تاقیکردنەوەکان دەرگای خوێندگاکان دەکرێنەوە، ئەوەش بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان.

وەزیری پەروەردە زیاتر ڕوونیشى كرده‌وه‌: “71.9%ى كۆى وانه‌كانى قۆناغى 1ى بنه‌ڕه‌تى تاوه‌كوو 11ى ئاماده‌یی له‌نێو پۆله‌كاندا خوێندراون، چونكه‌ ئێمه‌ وه‌كوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێكى ساڵى خوێندن، پلانى ساڵانه‌ و كارنامه‌ى ساڵانه‌ى وه‌زاره‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن له‌لاى ئێمه‌ له‌سه‌ر پلانه‌كانى ئێمه‌ ده‌ڕۆن”.

له‌باره‌ى قۆناغى 12ى ئاماده‌یی، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ گوتى: “له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا من و وه‌زیرى خوێندنى باڵا ڕاسپێردراوین بۆ ئه‌وه‌ى دیراسه‌یه‌كى بابه‌تى پۆلى 12ى ئاماده‌یی بكه‌ین، پاشان پێشنیاره‌كان بده‌ینه‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوودا دیراسه‌ى خۆمان به‌ وردى ده‌ده‌ینه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و به‌زووترین كات بڕیاری پێویست له‌م پرسه‌وه‌ ده‌درێت”.

ده‌شڵێت: “تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانى پۆلی 12ى ئاماده‌یی، به‌ جێبه‌جێكردنى ڕێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، له‌ مانگى شه‌شدا ئه‌نجام ده‌درێن”.

Back to top button