ئه‌مریكا شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی تایبه‌ت به‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاو بووه‌وه‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ژووری ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت به‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان دانا، ئه‌مریكا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ڤایرۆسه‌كه‌ له‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڵام كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ نیازن شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، چیدیكه‌ په‌تای كۆرۆنا كاری له‌ پێشینه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ نییه‌.

 

مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌ سه‌رۆكایه‌تی شانه‌كه‌ ده‌كات، رایگه‌یاندووه‌، دوای كۆتایی ئه‌م مانگه‌ شانه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌ پێویست نازانرێت، وته‌كانی پینس دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ هه‌ولی دووباره‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی جموجۆله‌ بازرگانیه‌كانمان ده‌ست پێكردووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا ره‌خنه‌گرانی تره‌مپ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، هێشتا ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌لامه‌ت نییه‌ و تره‌مپ له‌ ده‌ستپێكردنی جموجۆڵی ئابووری په‌له‌ ده‌كات كه‌ بۆ به‌كارهێنانی له‌ جه‌نگی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا 2020 به‌كارده‌هێنێت.

Back to top button