گه‌شتی ئاسمانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ستی پێكرد
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێشوازی له گه‌شتێكی دیپلۆماتی میسری كرد كه له ئه‌مریكا وه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان فڕیی بوون فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راگهیێندراوێكی بڵاوكردهوهو تێیدا هاتووه بۆ جاری یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و ئەمریکا ئەنجامدرا، کە ماوەی زیاتر لە ١٠ کاتژمێری خایاند.
بەپێی راگەیەنراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، رۆژی سێشەممە، پێشوازیان لە گەشتێکی دیپلۆماتی هێڵی ئاسمانی میسری کردووە کە راستەوخۆ لە واشنتۆنی ئەمریکاوە هاتبووة راشیگەیاندوە، ماوەی گەشتەکە ١٠ کاتژمێر و ٣٣ خولەکی خایاندووە، فڕۆکەکە نۆ هەزار و ٦٥٦ کیلۆمەتری بڕیوە.
هه‌روه‌ها تەلار فایەق بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاندووە، ئەمە یەكەمین گەشتی راستەوخۆیە، بەڵام جێگایەكی مێژوویی دەبێت لای ئەوان.
لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی عێراق تا ٢٢ ی ئایار راگیراوە و بڕیارەکە گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگی سور و سەربازی و یارمەتی یە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر ناگرێته‌وه.