به‌هۆی لافاو و رووچوونی زه‌وی ١٩٤ كه‌س له كینیا گیانیان له‌ده‌ستداوه
له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕ و لافاو و رووچوونی زه‌وی ،له كینیا له سێ هه‌فته‌ی رابردوو 194 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری ناوخۆی كینیا، فرێد ماتیانگی به میدیاكارانی رایگه‌یاند كه به‌هۆی لافاوه‌وه باری له ناكاویان راگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی كینیا راشیگه‌یاندووه كه له ئێستادا ده‌ستیان كردووه به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه ناوچه‌كانیان مه‌ترسییان له‌سه‌ره بۆ ناوچه‌ی سه‌لامه‌ت.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش رایانگه‌یاندووه كه به هۆی لافا هه‌زاران خانه‌واده بێ ماڵ و حال بوونه‌و دا‌مه‌زراوه گشتییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ لێقه‌وماوان.