سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پارێزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی یاریزان دیدار ره‌حمان یان كرد
دوای ئه‌وه‌ی دیدار ره‌حمان یارزیانی تۆپی پێی هه‌ولێر دووچاری نه‌خۆشیی بوو، كه پێیویستی به چاره‌سه‌ری هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مڕؤ عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی ئه‌و پاریزانه‌یانكرد.
له‌و باره‌یه‌وه د. فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه كه ئەمڕۆ بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری برای بەڕێزم د.عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، سەردانی یاریزانی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی کوردستان (دیار ڕەحمان)مان کرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه لەنزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستییمان پرسی، ئامادەیی هەر هاوکاری و ئاسانکاریەکمان نیشاندا لە وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشییەکەی، بۆئەوەی له‌م نه‌خۆشییه رزگاری بێت و بتوانێت جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه گۆڕەپانی وه‌رزشی.
راشیگه‌یاندووه كه (دیار ڕەحمان) وەک یاریزانێکی بەتوانای تۆپی پێ لە هەولێر، ڕۆڵی بەرچاووی هەبووە و توانیویەتی خزمه‌تی زۆری شاری هه‌ولێر بکات، بەهیواین بەم نزیکانە لەنێو گۆڕەپانی وەرزشی بیبینینەوە.