ئه‌رجه‌نتین : فڕۆکەیەک كه‌وتە خواره‌وە

 

دواى ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی فریاكه‌وتن به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی منداڵێكی نه‌خۆش بۆ شاری یوئێسئێسی ئه‌رجه‌نتینی فڕیی به‌ هۆی نا له‌باری كه‌ش و هه‌وا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ له‌ ئاكامدا دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و دووكه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

میدیاكانی ئه‌رجه‌نتین بڵاویان كرده‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی جۆری Learjet 35 كه‌ چوار كه‌سی هەڵگرتبوو و له‌ بوێنس ئایریس-ه‌وه‌ هاتبوو له‌ میانی نیشتنه‌وه‌یدا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نتۆنیۆ پارۆدی لە شاری ئێسكویل، كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه‌.

هه‌روه‌ها میدیاكان ئاشكراشیانكردووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ ‌ پزیشك و په‌رستار بوون گیانیان بوونه‌و و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ كه‌ تیمی فڕۆكه‌وانی بوون برینداربوون. فڕۆكه‌وانه‌كه‌ خراوه‌ته‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی و ره‌وشی ته‌ندروستیی ناجێگیره‌.

Back to top button