ڕژێمی سوریا:كاتی ئێمەو ئێرانە
لە شاری ئەلبوكەمال كۆمپانیا ئێرانیەكان سەرقاڵی دەرھێنان و دۆزینەوەی نەوتن بەڵام وتەی بەرپرسێكی ڕژێم كۆتایی بە مقۆمقۆی چالاكی ئێران ھێنا لەو پارێزگایەی سوریا
عەلی غانم وەزیری نەوتی سوریا ڕایگەیاند كە كارەكانی ئەوان لەگەڵ كۆمپانیا ئێرانیەكان كۆتایی نە ھاتووە ئەو لە كاتی ئامادە بوونی لە پارلەمانی سوریا ئەو قسانەی كرد
شیكارانی سیاسی پێیان وایە ئەوە پەیامێكی ڕوونی سوریا یە بۆ ڕوسیەكان تا بزانن كە ھەرگیز دەسبەرداری تاران نابن