مۆنیتۆر: جەنگی ساردی توركیا لەگەڵ سعودیەو ئیمارات ھەڵگیرساوە
پێگەی ئەمۆنیتۆر باس لە ململانی سەختی نێوان توركیا لەگەڵ سعودیەو ئیمارات دەكات و بڵاوی كردۆتەوە كە جەنگی ساردی نێوان ئەو وڵاتانە دەستی پێكردووە
لە ڕاپۆرتێكی شیكاریدا تیشك خراوەتەڕوو سەبارەت بە ھێرشی ڕاگەیاندن و داخستنی میدیاكانی توركیا لە سعودیەو میدیاكانی سعودیەش لە توركیا
سعودیەو ئیمارات دژی جوڵانەوەی ئیخوانن لە ناوچەكەو توركیا پشتیوانیان لێ دەكات ئەوەش بۆتە ھۆی دژبوونی بەرژوەندی توركیا لەگەڵ سعودیەو ئیمارات لە وڵاتانی میسڕ و لیبیاو سوریا