عێراق : 49 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری خۆی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاو کردەوە کە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشی لە خۆ گرتووە .
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دا هاتووە ، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 4 هه‌زار و 242 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 49 كه‌سی دیكه‌ش به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 24 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 7 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 3 حاڵه‌ت
به‌سره: 11 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 1 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 3 حاڵه‌ت
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات ، له ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ كه‌سێك به‌هۆی کۆرۆناوە گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه، له‌كاتێكدا 31 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 8 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 4 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت
به‌سره: 15 حاڵه‌ت
بابل: 3 حاڵه‌ت
ئاماری گشتی لە عێراق گەیشتۆتە 2 هه‌زار و 480 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 102 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 602 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 776 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.