له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ له‌مه‌ودوا به‌رده‌وام گه‌نمه‌شامی بخۆن

خواكوڕك

توێژینه‌وه‌یه‌ك دری خستووه ‌خواردنی گه‌نكه‌شامی یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و چونکە خواردنی لە کاتی برسێتیدا وا دەکات هەست بە تێربوون بکەیت و نانێکی زۆر نەخۆیت.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌، گه‌نمه‌شامی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە بۆیە سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و هه‌روه‌ها بەرگری لەش زیاد دەکات و لە زۆربەی نەخۆشییەکان دەتپارێزێت.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ هاتووه‌، گه‌نمه‌شامی ڕیژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین بی کە سوودی هەیە بۆ پێست و بۆ تەندروستی کەسەکەش، و دژە ئۆکسانەکانی تیدایە و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

Back to top button