پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەر چوار پەرلەمانتار کۆ دەبێتەوە

وا بڕیارە سبه‌ی كاتژمێر (1)ی نیوه‌ڕۆ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

به‌ پێی  نووسراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ واژووی هه‌ریه‌ك له‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی و سكرتێری په‌رله‌مان، مونا قاوه‌چی له‌سه‌ره‌، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی سبەینێی خۆیدا ، له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی چوار ئه‌ندام په‌رله‌مان دەنگ دەدات .

پەرلەمانتارانیش بریتین لە :   (ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن، عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، شیرین ئه‌مین عه‌بدولعه‌زیز، سۆران عومه‌ر سه‌عید).

 

 

 

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە  لە بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه‌دا ، ، خوێندنی دووه‌می پێشنیازه‌ بڕیاری “پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازه‌ بڕیار له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ ده‌ر له‌ حوكمی مادده‌ی 82ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ” ده‌درێت و لەوێشدا پێویست بە دەنگدان دەبێت بۆ تێپەڕکردنی یاسایی .

 

Back to top button