ئەنجومەنی نێونەتەوەیی:نزیكەی ٩٠ ھەزار كارمەند توشی كۆرۆنا بون

ئەنجومەنی نێونەتەوەیی كارمەندانی پزیشكی لە ڕاپۆرتێكی خۆیدا ئاماژەی بەوەدا كە نزیكەی ٩٠ ھەزار كارمەند توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون لە تەواوی جیھان.

 

ھەروەھا لە ڕاپۆرتی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی كارمەندانی پزیشكی ئاماژە بە مردنی ٢٦٠ كارمەند دراوە بەھۆی ئەوەی كە لە جەنگدا بون دژی ڤایرۆسەكە و ژیانی ھاوڵاتیانیان ڕزگار كردووە.

 

ئەنجومەنی نێونەتەوەیی كارمەندانی پزیشكی ڕێكخراوێكی جیھانی سەربەخۆیە بارەگای سەرەكی دەكەوێتە شاری جنێف لە سویسرا

Back to top button