هەولێر : باندێکی ساختەکاری ئەفریقی لە لەیەن پۆلیسەوە دەستگیر کران
هۆگر عەزیز گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندەکان ئاشکرای دەکات باندێکی ساختەی پارە ، کە بە ڕەگەز ئەفریقین لە هەوڵێر دەستگیر کراون .
وەک گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەڵێت دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار کراونەوە ، كه دوو كه‌سی به ره‌گه‌ز غانی له‌ناو شاری هه‌ولێرن و به‌نیازن بڕێک دۆلاری ساخته له بازاڕ ساغ بكه‌نه‌وه، تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی دیاریكراو و هه‌ردوو كه‌سه‌کەیان دەستبەسەر کردووە .
بە پێی هەمان سەرچاوە تاوانباران بە نیاز بوون 3 ملیۆن دۆلاری ساخته له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساغ بكه‌نه‌وه