سێ پۆستی وەزاری بۆ کورد لە کابینەی کازمی یەکلا بوونەوە
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن پارتی و یەکێتی لە سەر کاندیدی پۆستە وەزارییەکان لە کابینەی مستەفا کازمی یەکلا بوونەتەوە و پشکی کورد سێ وەزارەت لە خۆ دەگرێت .
کاندیدەکان بۆ پۆستە جیاکان بەو شێوە یەکلا کراونەتەوە
فوئاد حسین بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە
خالید شوانی بۆ پۆستی وەزارەتی داد
نازەنین وسو بۆ پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە