پەرلەمانتارانی کورد دەنگ بە کابینەکەی مستەفا کازمی نادەن
حەوت پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایان گەیاند ، ئەوان پاڵپشتی کابینەکەی کازمی ناکەن و دەنگی پێنادەن .
هۆکاری دەنگ نەدان بۆ ئەوە دەگێڕنەوە ، کابینەکەی کازمی گەرەنتی نەداوە کێشەی بودجە و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەران چارە سەر بکات و هەروا بە شێوەی رابردوو کێشەکان بەردەوام دەبێت
پەرلەمانتارەکان بریتین لە
رابوون مەعرووف
وشیار عەبدوڵڵا
سەرکەوت شەمسەدین
کاوە محەممد
سرووە ونس
غالب محەممەد
یوسرا رەجەب