پێش ته‌وقه‌ی نێوان یه‌ڵدرم و عه‌بادی، خاڵه‌كانی نێو رێكه‌وتنه‌كه له به‌رده‌ستی بارزانی بووه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ شه‌مه بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی نێوانیان رێككه‌وتن، به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه‌كه به هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدراوه.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەو دۆسیانەی عەبادی و یڵدرم بڕیارە گفتوگۆی لەبارەوە بکەن، هەولێر لێیان ئاگادارە، هەروەها ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی ئەنقەرە و بەغدا لەسەر حیسابی هەرێمی کوردستان نابێت، و سەردانەکەی یڵدرم لەسەر پێشنیازی نێچیرڤان بارزانی بووە.
به‌پێی زانیاریه‌كان هه‌ردوو حكومه‌تی توركیا و عێراق رێكه‌وتوون له‌سه‌ر پۆسی پاراستنی ئەمن و ئاسایش و دژایەتیكردنی تیرۆر و پاراستنی سەروەری و یەكێتی خاكی عێراق، هه‌روه‌ها لایەنی عێراقی هەڵوێستی خۆی لەسەر بنكەی ساربازی باشیك دووپاتكردەوە و داوای كرد لایەنی توركیش هەنگاو بۆ كشانەوە و كۆتاییهێنان بەو پرسە بنێت، لەپێناو پاراستن و سەروەری خاكی عێراق.
سه‌فین دزه‌یی ده‌شڵێت، لە پشت تەوقەی پرۆتۆکولییەوە، هەندێک رێککەوتنی دوولایەنە هەن، کە تایبەتن بە بەرژەوەندیی هەولێر و ئەنقەرە، بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی، هەولێر و ئەنقەرە پێکەوە دەبەستنەوە.
به‌شێكیدیكه‌ی رێكه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ستبووه به هاوكاریكردنی زیاتر لە بەڕێوەبردنی هەردوو رووباری دیجلە و فورات و پڕۆژەكانی دیكەی ئاو. و هه‌روه‌ها هەردوولا لەسەر ئەوە رێككەوتن هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی نەبێتە هەڕەشە لە خاكی یەكێكیانەوە بۆ سەر ئەوی دیكەیان.
له‌باره‌ی پرسی ئابووریه‌وه، هەردوولا لەسەر پلانێكی ستراتیژی رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی كار و چالاكی هاوبەش، لەپێناو سەقامیگری ناوچەكە و رێگەگرتن لە دروستبوونی شەڕی تایفی.
بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی، هەولێر و ئەنقەرە پێکەوە دەبەستنەوە. فڕۆکەکانی هێڵی کوردستان و تورکیا بەردەوام پڕن لە خەڵک. ستافی تورکش ئێرلاین لە رەهەندی ئابوورییەوە سەیری سەردانی یڵدرم دەکەن و دەڵێن دوای ئەو سەردانە فڕۆکەکان زیاتر دەفڕن.
وته‌بێژی حكومه‌ت راشیده‌گه‌یه‌نێت، کەسی دووەمی تورکیا دۆسیەی هەستیارەکانی پێیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خاوەن بڕیارەکانی باشووری کوردستان. رێوڕەسمێکی پرۆتۆکولیش بۆ هاتنی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ هەولێر سازدەکرێت. قسەی یەکلایکەرەوە لەسەر ئەو کەیسانە دەکرێن، کە دەمێکە هەولێر و ئەنقەرە پێیانەوە سەرقاڵن، وەکو هەڕەشەی تیرۆر و پرسی سووریا و قەیرانی دارایی.