201 هاووڵاتی لە تورکیاوە گەرێندرانەوە هەرێمی کوردستان

 

 

سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لە لێداوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : بە پێی  راسپاردەکانی  سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ،بە ھاوئاهەنگی  نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراقى فیدراڵ، ئەمڕۆ 201 هاوڵاتى کە پێک هاتبوون لە  نەخۆش و قوتابى لە ئەنقەرەو ئیستەنبۆڵ بە دوو فڕۆکە ی تایبەت گەرێندرانەوە هەرێمی کوردستان .

 

لە درێژەی قسەکانیدا سەفین دزەیی سوپاسی هەموو ئەولایەن و دەزگا پێوەندیدارانەی کرد لە گەڕانەوەی هاووڵاتیاندا رۆڵیان گێڕاوە و هاوکاتیش سوپاسی هەردووک وەزارەتی تەندروستی و فڕۆکەوانی کرد کە ئەرکی ئەوان بەرچاوتر بووە  وەک کار ئاسانی زیاتر لەم بوارەدا .

 

لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات ، ئەو هاووڵاتیانەی گەڕاونەتەوە ، بە پێی یاسای دیاریکراو لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت 14 رۆژ لە کەرەنتینەدا بێننەوە .

Back to top button