دواین زانیاری لەبارەی دەنگدان بە كابینەكەی مستەفا کازمی

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، 15 وەزارەت لە كابینەی مستەفا كازمی پێنج لە وەزارەتەكان رەتكراوەتەوە، وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دەرەوەی دەنگی پێ نەدراوە، كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیش دواخرا”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، پێنج لە وەزارەتەكان دەنگیان بەدەست نەهێناوە، هەریەكە لە وەزارەتی دەرەوە و نەوت كاندیدی بۆ پێشكەش نەكراوە”.

لە ئێستادا كارنامە و بەرنامەی كابینەكەی مستەفا كازمی دەنگی پێدراوە مستەفا كازمیش لە تویتێكدا سوپاسی ئەوانەی كرد كە دەنگیان بەكابینەكەی داوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لە ئێستادا هەریەكە لە وەزیرى دارایی و خوێندنى باڵا، وەزیرى بەرگرى، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە،وەزیرى تەندروستى،، وەزیرى کارەبا، وەزیرى ناوخۆ، وەزیرى پلاندانان، وەزیرى وەرزش و لاوان، پەروەردە، وەزیری پیشەسازی، وەزیرى گەیاندن متمانەیان پێدراوە هەروەها کاندیدى وەزارەتەکانى داد، رۆشنبیرى، کۆچ و کۆچبەران، بازرگانى، گەشت و گوزار دەنگى پێویستیان نەهێناوە وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دەرەوەش كاندیدی بۆ پێشكەش نەكراوە”.

بەگوێرەی زانیارەیەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دەنگدان بە كابینەی كازمی پاشەكشەی كردوو، رایگەیاند كە حكومەتەكەی كازمی نوێنەرایەتی كوی عێراق ناكات”.

كابینەكەی كازمی شەشەمین كابینەیە دوای روخانی رژێمی بەعس لەدوای 2003 تاوەكو ئێستا پێكهێنرابێت.

Back to top button