￵گرنگترین سوودەکانی گێلاس

زانایان پێیان وایه‌ گێلاس ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی توشبوو به‌ شه‌كره‌، هاوكات له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا له‌ سه‌ر سووده‌كانی گێلاس زانایان ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه‌، میوه‌ی گێلاس چه‌ندین سوودی بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌ و كانزاكانی كالسیوم، فۆسفۆر، پۆتاسیوم، مگنزیوم له‌ خۆ ده‌گرێت.￷￷

￵گرنگترین سوودەکانی گێلاس

1- کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ھەوکردن، بەھۆی بوونی ماددەی دژە ئەکسەدە لەناو گێلاسدا، لە زۆر جۆری ھەوکردن دەتپارێزێت.

2- پاراستنی سیستەمی نووستنی تەندروست، گێلاس ماددەی (میلاتۆنین)ی تێدایە، ھاوکاریت دەکات تا سیستەمی نووستنت تەندروست بکەیت.

3- بەشداری لە کرداری ھەرسکردن دەکات، ڕیشاڵەکانی ناو گێلاس لە قەبزی دەتپارێزێت، جووڵەی ڕیخۆڵەکان ئاسانتر دەکات.

4- ھەوڵ بدە لە کاتی کڕینی گێلاسدا، گێلاسی ڕەنگی تۆخ بکڕە، چونکە ماددەی دژە ئەکسەدەی زیاتر تێدایە.

Back to top button