وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندیی تهلهفونی به مستهفا كازمی دهكات و بەڵێنێكی پێدهدات
درەنگانی شەوی چوارشەممە 6-5-2020، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ کابینەی نوێی حکوومەتی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، پەسەند کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئەمەریكا پێشوازی لە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق كردووە و پاڵپشتیشی بۆ كازمی دووپاتكردووەتەوە.
باسی لەوەشکردوە، وەك پێدانی دەرفەتێك بۆ سەركەوتنی كابینەكە، ئەمەریكا 120 رۆژی دیكەی مۆڵەت بەخشیوەتە حكومەتی عێراق، بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران و ھاوردەكردنی كارەبا و گازی سرووشتی لەو وڵاتە، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئەو وڵاتە ڕایگەیاند بۆ جاری کۆتایی مانگێکی دیکە مۆڵەتی مامەڵەکردنی عێراق و ئێرانیان درێژ کردۆتەوە.