به‌ریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ مسته‌فا كازمی ده‌رده‌برێت

ستیڤن هه‌یكی، باڵیۆزی بریتانیا له‌به‌غدا رایگه‌یاند، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاڵپشتی و پشتیوانیكردنی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌ربڕی.

ستیڤن هه‌یكی، له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی، پیرۆزبایی له‌مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، جه‌ختیشده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بریتانیا ئاماده‌یه‌ پشتیوانی حكومه‌ته‌كه‌ی بكات بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها كاركردن له‌سه‌ر چاكسازی و ئابوری و ئه‌منی، جگه‌ له‌وانه‌ش روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش.

راشیگه‌یاندوه‌، بریتانیا كاره‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌ستپێده‌كات به‌ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی هاوبه‌شی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردو وڵات.

Back to top button