پەیەدەو سوریا فەیلەقی پێنجەم دروست دەكەن

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی زۆركات باس لە پەیوەندی نێوان رژێمی سوریاو پەیەدەكراوە, لە رۆژ ئاوای كوردستان لە دواهەمین هەماهەنگیان بەرپرسێك لە رۆژئاوا ئاشكرای كرد، كە رژێمی سوریا لە ناوچە عەلەوی نشینەكان و پەیەدەش لە رۆژئاوای كوردستان، هێزێك بە ناوی فەیلەقی پێنجەم دروست دەكەن و بەزۆرە ملێ‌ و ناچاری خەڵك دەبەنە ڕیزی ئەو هێزەوە كە بە نیازن دروستی بكەن، بۆئەم مەبەستە رژێمی سوریا و پەیەدە بە سوود وەرگرتن لە بازگەكان خەڵك دەستگیر دەكەن .
كاوە كارێزی ئەندامێكی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا گوتیشی:” هەردوو هێزەكە یەك مەرجی دامەزراندن و یەك ناویان دەبێت، بەپێی ڕێنماییەكان ئەوانەی بە زۆرە ملێ‌ دەكرێنە چەكدار لەو فەیلەقەدا، تەمەنیان لە نێوان ( 18 بۆ 36 ) ساڵ زیاتر نەبێت و بڕی موچەكەشیان مانگانە بریتی یە لە (200 $) دۆلاری ئەمریكی .

ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا دەشڵێت:” پەیەدە بەردەوامە لە دەستگیركردنی ئەندام و لایەنگرانی ( ئەنەكەسەو پەدەكەسە )، دوو ڕۆژ لەمەو بەر لە ( رمیلان ) ئەندامێكی ئێمەیان دەستگیركردو لە پاش گرتن و ئەشكەنجەدان، بەفرێدراوی لەسەر ڕێگایەك دۆزیمانەوە، ئەمڕۆكەش ئەندامێكی ترمان لە گركێلەكێ دەستگیر كردووە، دیارە ئەم هەلمەتانە لە چوار چێوەی تیرۆری ڕێكخراوەیدایە كە پەیەدە ئەنجامی ئەدات.

Back to top button