دانیشتنه گرنگهكهی پهرلهمانی كوردستان دهستی پێكرد
کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر چوار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، دەستی پێکرد.
پێشتر بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان لە لایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بڵاو کرایەوە کە تێیدا ئاشکرا کراوە، هەریەک لە پەرلەمانتاران (ئومێد خۆشناو، عەلی حەمەساڵح، شیرین ئەمین و سۆران عومەر) لە فراکسیۆنەکانی (پارتی، گۆڕان و کۆمەڵ) بەهۆی ئەوەی سکاڵایان لە دادگاکان لەسەرە و لەسەر داوای لایەنی پەیوەندیدار، هەڵگرتنی پارێزبەندییەکانیان دەخرێتە دەنگدانەوە.
بە گوێرەی نووسراوێكی پەرلەمانی كوردستان، كە واژووی هەریەك لە جێگری سەرۆكی پەرلەمان، هێمن هەورامی و سكرتێری پەرلەمان، مونا قاوەچی لەسەرەو رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان واژووی لەسەر نەكردووە، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، دەنگدان لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی چوار ئەندام پەرلەمان دەخرێتەڕوو، ئەوانیش، (ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن، عەلی حەمە ساڵح، شیرین ئەمین عەبدولعەزیز، سۆران عومەر سەعید)