به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌ڵگیرا

دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەلگرتنی پاریزبەندی سەر چوار پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا پارێزبەندی لەسەر ( سۆران عومەر) پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی هەڵگیرا.

لەسەر داوای سەرۆکی داواکاری گشتی، بابەتی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان خرایە نێو بەرنامەی کارەوە و لە کۆی ٥٨ ئەندامی ئامادەبووی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی 57 پەرلەمانتار، پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرا.

هاوکات لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر (ئومێد خۆشناو، عەلی حەمەساڵح و شیرین ئەمین)یش خرایە دەنگدانەوە، بەڵام بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران ئەوە رەتکرایەوە کە پارێزبەندی لەسەر هەڵبگیرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تاقمەکەی لاهوور جەنگی لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دارودەستەکەیان هەوڵێکی زۆریان دا تاوەکوو لەم پرسەدا یاسا سەروەر نەبێت و پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵنەگیرێت.

Back to top button