سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر ده‌كات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران و باوکی شەهید عادل مهاجر ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران و باوکی شەهید عادل مهاجرم پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان و کەسوکاریان دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خزم و دۆستانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button