هێمن هەورامی : بە پێی یاسا پارێزبەندی لە سەر سۆران عومەر هەڵگیراوە
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان لە دوای کۆبوومەوەی پەرلەمان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی : هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، لەسەر یاسای بنەماى پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کراوە و بە گشتی یاساییە .
جێگری سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان هەروەها دەڵێت ، ئەوەی ئەمڕۆ کراوە لەسەر بنەماى پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە و یاسایی بووە و ناکرێت هەرکات پەیڕەوی ناوخۆ لەبەرژەوەندی حزبێک نەبوو بڵێن لەگەڵ جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆ نین ، ئەوەی نایاساییە هەڵوێستی نابەجێی دوور لە یاسای ناوخۆیی پەرلەمانە .