فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی: نزیكەی 2300 چەكداری داعش كوژراون

خواكوڕك
لەدوای تێپەرینی نزیك بە دوومانگ لەسەر ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگای موسڵ، تائێستا نزیكەی چل گەرەك‌و چەند قەزاو ناحیەیەك لەدەوروبەری موسڵ كۆنترۆڵ كراونەتەوە, فەرماندەیەكی باڵای سەربازیش دەڵێت:” هاوڵاتیان پیشوازی لە هێزەكانمان دەكەن”
فازیل بەرواری, فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی هێزی دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند:”لە دەسپێكی ئۆپەراسیۆنی موسڵ لە میحوەری رۆژهەڵات و باكوری موسل تاكو ئیستا نزیكەی ( 2300 ) چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراون.
فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی هێزی دژە تیرۆری عێراق راشیگەیاند:” لەگەڵ كۆنترۆڵكردن و پاككردنەوەی هەرناوچەیەك لە تیرۆریستانی داعش، هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە پێشوازییەكی زۆرگەرم لە هێزەكانمان دەكەن و هاوكارمانن, ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە خەڵكی موسڵ دەیانەوێت زوتر ڕزگاریان بێت لە دەست تیرۆریستان .

Back to top button