قەزای خەبات : چوار کەس دەستگیر کران

سوارە ئەکرەم، قایمقامی قەزای خەبات لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی ، لە دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دوو پیشانگا لە خەبات تالان کران ، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردبوو ، هەر بۆیەش لەدوای بە دواداچوون پۆلیس توانی چوار کەس بە تاوانی دزی لەم شوێنانە دەستگیر بکات .
هەروەها دەلێت دزەکان 4 کەس بوون ، یەکیان کوردە و خەڵکی شاری هەولێرە ، دوو کەسیان سوورین و یەکیشیان خەڵکی باکووری کوردستانە .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا سوارە ئەکرەم زانیاری زیاتر دەخاتە روو و دەڵێت به بهشێكی ئهو پارهیهی دزیبوویان، ئۆتۆمبێلێکیان پێ کڕیوە، ئێستاش ئۆتۆمبێلهکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دهستی بهسهردا گیراوه.
لە هەردووک پێشانگاکەی خەبات بڕی 70 ملیۆن دینار دزرابوو