خانەوادەیەك لە بەغداد سەربڕدران
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/05/webste-qalb-wena-17.jpg)
ئەفسەرێكی ھێزەكانی عێراق لە بەغداد ڕایگەیاند
پێنج كه‌سی خانه‌واده‌یه‌ك كه دایكێك و خه‌سوویه‌ك و سێ منداڵ بوون، له گه‌ڕه‌كی به‌له‌دیات له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه به‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سانێكی نه‌ناسراو سه‌ربڕدراون.
نەقیب ئەحمەد خەڵەف راشیگه‌یاندووە، هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا ده‌ستیانكردووه به گرتنەبەری رێوشوێنی ئه‌منیی تووندوتۆڵ له ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی ئه‌و تاوانه‌كە بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی.
ماوەیەكە كردە تیرۆریستی و تاوانە گەورەكان لە بەغداد زیادی كردووە