دوو گەنجی هەولێر لە بولگاریا گیانیان لە دەستدا

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا پالپشت بە ئاماری رێكخراوەكانی كۆمەلگای مەدەنی لە بارەی كۆچ دەردەكەوێت كە كۆچی هاوڵاتیان بۆ ئەورووپا روی لەكەمی كردووە, بەڵام هێشتان بەشێك لە لاوان سورن لەسەر گرتنە بەری رێگای پر لە مەترسی ئەوروپا كە بەهۆیەوە مەترسی بۆ سەر گیانیان دروست دەبێت, لە دواهەمین رووداو دوو گەنجی هەولێر لە سنورەكانی بولگاریا لەسەرما رەق بوونەوە.

كەسێكی نزیك لە هاوڵاتیە كۆچ كردووەكان بە (خواكوڕك)ی راگەیاند:” تەلعەت عبدالحەمیدو هەردی غەفور كە تەمەنیان لە نێوان 29 ساڵی و 36 سالیدا بوو, لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو كوردستانیان جێ‌ هێشت, كە دەیان ویست بە خاكی توركیا بەشێوەی قاچاغ بچنە ئەورووپا.
ئەو سەرچاوەیەی خواكوڕك گوتیشی:” دوای تێپەڕینی تەنها چوار رۆژ هەردوو كیان دەگەنە نێو خاكی بوڵگاریا, بەڵام بە هۆی ئەوەی لە نێو بەفر داماونەتەوە بە بێ‌ ئاو ونان ڕێگەیان بڕیووە، لەكاتی گەیشتنیان بە وڵاتی بولگاریا (هەردی غەفور ) بەهۆی وەستانی گورچیلە یەوە گیان لە دەست ئەدات، لەپاش چەند كاتژمێرێكی تر هاوڕێكەی (تەلعەت عبدالحەمید ) بەهۆی سەرماو برسێتیەوە گیان لە دەست ئەدات.
شایەنی باسە بەر لە گیان لە دەست دانی ئەم دوو هاوڵاتیەی باشووری كوردستان چوار هاوڵاتی دیكەی رۆژئاوای كوردستان لە سنورەكانی بولگاریا بە هۆی رووداوی هاتوو چۆ گیانیان لە دەست دا.

Back to top button