ئەوڕۆ لە هەولێر ١١ کەس لە ڤاێرۆسی کۆرۆنا ڕزگاریان بووە
لە راگەیاندراوێکدا بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئاشکرای دەکات دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەیانی چاک بوونەوەی ٦ هاووڵاتی و ڕزگار بوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیەندرا ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش بە خۆشحاڵیەوە ( ٥ ) تووشبووی تر سەلامەتیان جێگیر بووەو گەڕاونەتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان ، واتە ە یەک رۆژدا ١١ کەس لە هەولێر چاک بوونەتەوە
ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
- هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱۱) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
- کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۸۹) کەس.
- سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
- زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۷ی ئایاری ۲٠۲٠