عیراق ترسی لە بەرزبوونەوەی نرخی دولار هەیە
خواكوڕك
بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 158 ملیۆنو 916 هەزارو 838 دۆلاری فرۆشتووە، ئەوەش بەراورد بەدوێنێ نزیكەی 600 هەزار دۆلار زیایكردووە، دوێنێ چوارشەممە بانكی ناوەندی 158 ملیۆنو 266 هەزارو 383 دۆلاری خستەبازاڕەوە.
پرۆسەی فرۆشتنی و بڕە پارەیە بەبەشداری 33 بانكو 17 كۆمپانیای تایبەت مامەڵەكردن و هەواڵەكردنی دراو ئەنجامدراوەو نرخی هەر دۆلارێكیش بە 1182 دیناری عیراقی دیاریكراوە.
شارەزایانی نەختینە دراوییەكان پێیان وایە ئەم خستنە بازارەی دولار گرنگە بەردەوامی ھەبێت و خستنەبازارەكەش ھاوتابێت لە گەڵ نرخی دولار و بازاری نەوتی جیھانی ، ڕەچاوكردنی مامەڵەكردنەكانی بانكەكانی عێراق بەو ڕێژەیەی بێت كە بالانسی نرخ و رێژەی گۆرینەوە دراوییەكان ڕاگرێت ڕۆلبگێڕێت لە ئاساییكردنەوەی بازار .
رۆژانە بانكی ناوەندی عیراق بڕی ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەی زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی عیراق، لەگەڵ خشتەیەكی تایبەت بەناوی ئەو بانكانە.