كۆبوونە‌وە‌‌كانی شاندی باڵای حکوومەتی ھە‌رێم و حكوومە‌تی عێراق بە‌ردە‌وامن

كۆبوونە‌وە‌كانی شاندی باڵای حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكوومە‌تی عێراق بە‌ردە‌وامن بۆ دۆزینە‌وە‌ی چارە‌سە‌ری گونجاوی هەردوو پرسی نە‌وت ودابینکردنی ماف وشایستە داراییەکانی ھەرێم لە بەرامبەر پابەندیەکانی ھەرێم بە ئیلتزاماتەکانی.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سە‌رۆكوە‌زیران، لە‌بارە‌ی ناوە‌ڕۆكی كۆبوونە‌وە‌كان، رایگە‌یاند: “لەگفتوگۆكاندا سەرەڕای خستنەڕووی زانیاری ودۆکیۆمێنتەکان وئاڵوگۆڕکردنیان چە‌ند پێشنیارێکی گونجاو گە‌ڵاڵە‌ كراون، وە‌ك چارە‌سە‌ر بۆ پرسەكانی نە‌وت و ماف وشایستەداراییەکانی ھەرێم، و چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان و نەوت وبەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ وچەند راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراقی تیایدا بەشدارن”.

بەپێی راگەیەنراوەکە وا بڕیارە کۆبونەوەکان سبەی هەینی بەردەوام دە‌بن‌.

Back to top button