ترەمپ و پوتین تاوتوێی قەیرانی کۆرۆنایانكرد

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی، ڤلادیمیر پوتین تاوتوێی دۆخی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کرد.

بەپێی راگەیەنراوێکی کۆشکی سپی، ترەمپ و پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە. و لە راگەیەنراوەکەدا هەردوو سەرۆک لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پرسە دووقۆڵی و هەرێمیی و چەند پرسێکی دیکەیان کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ترەمپ رایگەیاندووە، کار دەکات لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتییانی ئەمریکی دەکەن و ئامادەیە بۆ یارمەتیدانیان لە گشت وڵاتانی جیهان لەنێویشیاندا رووسیا.

Back to top button