وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كارووباری ئاینی رۆژی یه‌كشه‌ممه بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌درێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پارێزگاری سلێمانی بڕیادا سبەی ده‌رگای چه‌ند مه‌زگه‌وتێك به رووی موسلمانان و نوێژكاران بکرێتەوە وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كانه‌وه رایگه‌یاند، یه‌كشه‌ممه بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌درێت، ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی گونجاو بێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا هاتووه، تا رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
مامۆستایانی بەڕێز ی ئایینی
وێرای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژخوێنان کەلەماوەی رابردوودا پێگیریان بە ڕێنمایی و بریارەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان کردوە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان، ھەموو جیھانیش گەواھیدەرن بۆ بریارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێرایەڵی ھاوڵاتیان لەو بوارەدا.
لێرەوە دەمانەوێ بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو ھاوڵاتیان رابگەێنین
لەرۆژی یەک شەممەی داھاتوو کە دەکاتە 11/5/2020 بەپێ ی رێنمای و ئەگەری هەڵومەرجی گونجاوی تەندروستی لێژنەی باڵای کرۆنا بریار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.
ئەم رێکارانەی کەلەمەودوا پەیرەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیانی ئازیزمان
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی