وەڵامێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ فراکسیۆنی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

 

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی فراکسیۆنی یەکێتی دەداتەوە، دوای ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان پارێزبەندی ڵەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسڵامی هەلگرت یەکێتی لێدوانی دژ بەو هەنگاوە دابوو.

فراکسیۆنی پارتی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمان جیبەجیکردنی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و گرتنە بەری ریککارە یاساییەکان بوون بۆ جی بە جی کردنی یاساکان. شپرزەیی فراکسیۆنی یەکیتی لە راگەیەنراوەکەیان بە جۆریکە ، دانیشتنی ئاسایی ژمارە چواری پەرلەمان کە لە رووی پەیرەوی و بەرنامەی کارو نیسابی یاسایی و رێژەی دەنگدان و جیبەجیکردنی خالەکانی بەرنامەی کار بە پیی پەیرەو، بە ساختەو نماییش بزانن. دەبوو فراکسیۆنی یەکیتی ، هەر هیچ نەبوایە ، لە بەر حورمەتی دامەزراوەی پەرلەمان کە سەرۆکەکەی هەڤالیکی سەرکردایەتی خۆیانە ، جی بەجی کردنی پەیرەو پابەند بوون بە یاساو بەشداری ٥٨ ئەندامی بەرێزی پەرلەمان بە نمایش و ساختە نەزانن.

دەقی وەڵامی فراکسیۆنی پارتی بۆ فراکسیۆنی یەکێتی

وەلامێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ فراکسیۆنی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

پاش دانیشتنی ئاسایی ژمارە چواری وەرزی بەهارەی سالی دووەمی خولی پینجەمی پەرلەمانی کوردستان ، فراکسیۆنی یەکیتی بە هەناسە توندی لە راگەیەنراویکدا هەندێک قسەیان بەرامبەر بەڕیز هیمن هەورامی جیگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی سەرکردایەتی پارتیمان ڕیز کردوە. لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەریزیان پاشی دانیشتنەکە ، بێ ئەوەی بەرێزیان هیچ ناوی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بهینیت ، بە داخەوە فراکسیۆنی یەکیتی هەندی قسەو بابەتیان ڕیز کردوە کە جگە لە چەواشەکاری و بە لاریدا بردن، هیچ پیناسەیەکی دیکە هەڵناگریت.

دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمان جیبەجیکردنی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و گرتنە بەری ریککارە یاساییەکان بوون بۆ جی بە جی کردنی یاساکان. شپرزەیی فراکسیۆنی یەکیتی لە راگەیەنراوەکەیان بە جۆریکە ، دانیشتنی ئاسایی ژمارە چواری پەرلەمان کە لە رووی پەیرەوی و بەرنامەی کارو نیسابی یاسایی و رێژەی دەنگدان و جیبەجیکردنی خالەکانی بەرنامەی کار بە پیی پەیرەو، بە ساختەو نماییش بزانن. دەبوو فراکسیۆنی یەکیتی ، هەر هیچ نەبوایە ، لە بەر حورمەتی دامەزراوەی پەرلەمان کە سەرۆکەکەی هەڤالیکی سەرکردایەتی خۆیانە ، جی بەجی کردنی پەیرەو پابەند بوون بە یاساو بەشداری ٥٨ ئەندامی بەرێزی پەرلەمان بە نمایش و ساختە نەزانن.

دەبوو فراکسیۆنی یەکیتی بە خەلکی کوردستتان بلیت ، ریگریکردن و کۆسپ دروست کردنەکانیان بۆ جی بە جیکردنی ئەرکی یاسایی و پەیرەوی پەرلەمانی کوردستان بەرامبەر تەشهیر و تۆمەت هەلبەستن لە لایەن هەندیک لە ژێر پەردەی پارێزبەندی پەرلەمانی ، گەمەی ناشیرین بوو. دیارە شکستهینانیان لەم گەمە ناشیرینە بۆ پێشیلی یاسا و ریگاگرتن لە جی بە جی بوونی پەیرەوی ناوخۆ ، تووشی هیستریای کردون.

پارتی دیموکراتی کوردستان رەچاوی بەرژەوەندی گشتی کردوەو چاوپۆشی لە بە زۆر خۆسەپاندن کردوە، بەلام هەموو شتیک سنوری خۆی هەیە و پارتی دیموکراتی کوردستان پیشیلی یاسا ناکات ، بەلام بۆ جی بەجیکردنی یاسا لە لایەن دامەزراوە یاساییاکانەوە هەموو تواناکانی خۆی بۆ سەروەر بوونی یاسا خستۆتە گەڕ. بەداخەوە ، بەو نەفەس و سیاسەتە چەوتەی لە ناوەرۆکی راگەیەنراوتان گرتوتانە بەر زیان بە خۆتان و ئەزموونی کوردستانیش دەگەینن.

لەگەل ئەوەشدا، دووپاتی ئەوە دەکەینەوە بەریز جێگری سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان جێبەجیکاری سیاسەت و بریارەکانی سەرکردایەتی پارتیمانن بۆ سەرخستنی دامەزراوەی پەرلەمان و جیبەجیکردنی یاسابەرکارەکان و پەیرەوی ناوخۆ. پارتی دیموکراتی کوردستان داکۆکیکاری راستەقینەی یاسا و بەرژەوەندییەکانی خەلکی کوردستانە بەو پێوەرەی کە زۆرترین متمانەی خەڵکی کوردستانی بە دەستهێناوە و هەموو بریار و سیاسەت و هەڵوێستەکانی لەم چوارچێوەیەدا بووەو دەبێت.

فراکسیۆنی پ.د.ک لە پەرلەمانی کوردستان
٧ ی ئایاری ٢٠٢٠

Back to top button