داعش دەستی بەهێرش كردەوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە”کەمێکـ پێش ئێستا لەسنوری گوندی (ئیبراهیم عەواد)ـی سەر بەناحیەی (عوزێم)ـی سەر بەپارێزگای دیالە، داعش هێرشی کڕدە سەر فەوجی ۳ـی لیوای ۱۸ـی هەواڵگری سوپای عێڕاق”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان هەر ئەمشەو لەھێرشێکی چەکدارانی داعشدا لەسنوری گوندی(عین الجحش)ی سەربە ناحیەی شورا لەباشوری موسڵ، ٢سەربازی سوپای عێراق کوژران و٣ سەربازیش برینداربوون.