چەكی كلاشینكۆفی ئۆتۆماتیكی دروستكرا, ناوی AK-12 لێنرا

خواكوڕك
دیزاینەكەی AK-12 رێگا بە بەستنی تابلۆی “پیكاتینی” دەدات، كە بەهۆیەوە دەتوانرێ ئامێر و ھاوپێچی دیكە بە چەكەكەوە ببەسترێت، وەك ئامێری دووربینی لێدانی ئاسایی یان هی شەوانە، پێوەری دووری بۆمب، هەڵدەر، ئەو ئامێرانەی، كە ئامانجەكە نیشاندەدەن و رووناكی و چەند ئامێرێكی دیكە، كە بەهۆیەوە ئەم چەكە دەكەنە چەكێكی باش بۆ ئەوەی بە رۆژ و شەو بەكاربهێندرێت. چەكی AK-12 بۆ سوپای رووسی دروستدەكرێت، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە بۆ دەرەوەش هەناردەبكرێت.
چەكەكە بەهەمان شێوەی پێشووی كۆدەكرێتەوە و رێگا بە بەستنی شانەی گەورەی فیشەك ( مەخزەن) دەدات.

لە سیفەتەكانی AK-12 ئەوەیە، كە دەتوانرێ نموونەی پێشكەوتوی لەسەر دروستبكرێت و چاوەڕێش دەكرێت نزیكەی 20 چەكی دیكە لەسەر ئەم چەكە دروستبكرێن و بەشێوەیەكی سەربازی و مەدەنیش بەكاربهێندرێن.

دەتوانرێت بەهۆی ئەو گۆرانكاریانەی، كە لە AK-12 دا كراون، ئەو چەكە بە تەنها دەستێك بگیرێت و دەست بەسەر كۆنتڕۆڵی هەموو بەشەكانی وەك كلیلی سەلامەتی، جۆری لێدانەكە و ئەو شوێنەی، كە مەخزەنەكە دەردەهێنێت بكرێت.

دیزاینەرەكانی چەكی AK-12 توانیان سیفەتەكانی كلاشینكۆفە كۆنەكە باشتربكەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ كەشی جەنگی نوێدا بگونجێت و لە هەمان كاتیشدا ئەو سیفەتانەی هەبێت، كە كلاشینكۆفە كۆنەكە هەیبوو، كە ئەوانیش سادەیی لەرووی دیزاین و پتەوی چەكەكە و هەرزانی نرخەكەی بوون.

ئێگۆر كۆرۆچینكۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی گشتی سەر بە وەزارەتی بەرگری رووسیا دەڵێت “كلاشینكۆفە نوێ و كۆنەكەش لەو كۆپیەی كلاشینكۆفی ئەمریكی، كە ناوی M 16ـەیە باشترن و ئەو كلاشینكۆفە ئەمریكیە تەنانەت ناتوانێت بەربەرەكانێی كلاشینكۆفە كۆنەكەشمان بكات، لەبەر ئەوەی M 16 كاتێك لە كەشوهەوایەكی نالەباردا بۆ نموونە كاتێك لە بیاباندا گوللە دەتەقێنێت، كێشەی دێتە بەردەم و هەرلەبەر ئەوەشە، كە ئەمریكیەكان كلاشینكۆفی ئێمە لە ئەفغانستان بەكاردەهێنن”

 

چەكی AK-12
چەكی AK-12

726815_odf5f

Back to top button