بۆ چارەی 6 نەخۆشی گوێز بخۆن

گوێز بۆ زۆر نەخۆشی وەك چارەسەرێكی سروشتی و خێرا بەكاردێت، چەورییەكەی یەكێكە لەباشترین جۆرەكانی چەوری. 

بێگومان ئەگەر پەیڕەوی پرۆگرامێكی خۆراكی تەندروست بكەیت، لە پێكهاتە خۆراكییەكانی دیكەی رۆژ بەها خۆراكییەكانی دیكە وەردەگریت و جەستەت لە ماددە خۆراكییە پێویستەكان تێر دەكەیت.

سوودەكانی گوێز :

1. بۆ دڵ و لوولەكانی خوێن بەسوودە.
2. دەبێتە هۆی دابەزاندنی چەورییە زیانبەخشەكانی خوێن و بەرزكردنەوەی ئاستی چەورییە سوودبەخشەكانی خوێن.
3. دەبێتە هۆی رێكخستنی كاری شانە ناوپۆشەكانی بۆڕییەكانی خوێن و هانی فراوانبوونی لوولەكانی خوێن دەدات.
4. ئەگەری هەوكردنی بۆڕییەكانی خوێن كەم دەكاتەوە.
5. گوێز دژی شێرپەنجەیە.
6. بۆ پتەوی ئێسك بەسوودە.

Back to top button