سێ سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ری زه‌نجه‌فیل
زه‌نجه‌فیل له رووی ته‌ندروستییه‌وه، به یه‌كێك له رووه‌كه به‌نرخ و گرنگه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه چه‌ندان سوودی جیاوازی هه‌یه بۆ جه‌سته و ده‌تپارێزێت له چه‌ندان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.
چه‌ند سودێكی زۆر گرینگ بزانه..
1- زه‌نجه‌فیل سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئاوسانی پێست، ده‌توانیت زه‌نجه‌فیل بكه‌یت به ماسك و له داموچاوت بده‌یت، له‌و رۆژانه‌دا كه به‌هۆی ئیشوكاره‌وه هیلاك ده‌بیت تا پێستت ئارام ببێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌كارهێنانی زه‌نجه‌فیل وه‌ك ماسك پێستت روونده‌بێت، ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌و زیبكه‌و چرچیت هه‌یه له‌سه‌ر پێست، ئه‌وا سوود لهزهنجهفیل وه‌ربگره بۆ چاره‌سه‌ركردن.
2- زه‌نجه‌فیل سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی قژ، چاره‌سه‌ره بۆ قژێكی هیلاك كاتێك به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیایی سوتابێت، هه‌روه‌ها له‌ڕه‌گه‌وه سوود ده‌به‌خشێت بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست قژت گه‌شه‌بكات، واتا قژت زوو درێژده‌بێت.
3- هه‌روه‌ها زه‌نجه‌فیل گه‌ده ئارامده‌كاته‌وه دوای خواردنی قورس یان دوای خواردنی پیاز، هه‌روه‌ها زه‌نجه‌فیل سوودی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ماسولكه‌كان.
پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه شه‌ریف قه‌ره‌داغی
پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر